كەمێك لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزە چەكدارەكان گەیشتە موسڵ.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، گه‌یشتووه‌ته "موسڵی ڕزگاركراو و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له گه‌لی عێراق و هێزهچهكداره قاره‌مانه‌كان ده‌كات".
ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه، فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی له‌خۆرئاوای موسڵ راگه‌یاند.
عه‌بدول ئه‌میر ره‌شید یارالـله فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی دژه تیرۆر ناوچه‌ی (مه‌یدان)یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتونه‌ته لێواری روباری دیجله.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، هێزه‌كانیان له‌ئێستادا له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناوچه‌ی (قلیعات) كه دوایین ئامانجی هێزه‌كانی دژه تیرۆره.
هێزه عێراقییه‌كان ده‌ڵێن سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له‌موسڵ نزیكه، لهبهرانبهرانیشدا چه‌كدارانی داعش شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كه‌ن لهروبهرێكی بچوكدا كه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه.
ئه‌و شه‌ڕه كه هه‌شت مانگه به‌رده‌وامه، بهسهختتریین داده‌نرێت له‌دوای ده‌ركه‌وتنی داعش له‌حوزه‌یرانی 2014 و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خاكێكی زۆر له‌عێراق و سوریا.
هه‌رچه‌نده عێراق له 29 ی حوزه‌یراندا كۆتایی هاتنی "خه‌لافه‌تی داعشی" له‌موسڵ راگه‌یاند، به‌كۆنتڕۆڵكردنی مزگه‌وتی نوری كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌حوزه‌یرانی 2014 "خه‌لافه‌تی" تێدا راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕه‌كه به‌سه‌ختی له‌موسڵی كۆن به‌رده‌وامه، لهروبهرێكی بچوكدا كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌چه‌ند سه‌د مه‌ترێك ده‌یخه‌مڵێنن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕدا، دوێنێ به‌ده‌یان سه‌ربازی عێراقی ئاهه‌نگیان گێڕا له‌ناو داروپه‌ردووی بیناو خانووه‌كاندا له‌به‌ری روباری دیجله، به‌بێ چاوه‌ڕوانكردنی راگه‌یاندنی فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕ، به‌شێك له‌سه‌ربازه‌كان سه‌مایان دهكردو ته‌قه‌یان به‌هه‌وادا ده‌كرد.
دوێنێ شه‌ممه، ته‌له‌فزیۆنی عێراقی له‌زاری وته‌بێژێكی سه‌ربازییه‌وه گواستییه‌وه، كههێڵی به‌رگری داعش تێكشكاوه‌و سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام ئاژانسی ئه‌عماق كهپڕوپاگهنده بۆ داعش ده‌كات "چه‌كدارانی داعش به‌كۆمه‌ڵ به‌یعه‌تیان داوه كه تامردن ده‌جه‌نگن، له‌ناوچه‌ی شه‌ڕ له‌موسڵ".
رۆژی 17ی تشرینی دووه‌می 2016 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و به‌پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ-یان ده‌ستپێكرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 100رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.